ڤەنزویلا باری نائاسایی لەوڵاتەكەی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 12/09/2025
جیهان
+
-

لەڤەنزویلا باری ناسایی لەبەرامبەر جموجۆڵی سوپای ئەمریكا ڕاگەیەنرا.

 

هەواڵ:KNNC

نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزویلا پرۆسەیەكی سەربازیی فراوانی بەناوی بەرگری لەبەرامبەر هەڕەشەكانی سوپای ئەمریكا  لەدەریای كاریبی راگەیاند.

 

مادۆرۆ ئاشكرایكرد كە لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە پرۆسەكە لەناوخۆی وڵاتەكەیان دەستیپێكردوە و 284 بەرەی جەنگ كراونەتەوە و فەرمانیشی بۆ سەرۆك شارەوانی و پارێزگاكان دەركردوە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپادا كۆنترۆلی نزیكەی 260 شەقام و 47 هەزار ناوچەی نیشتەجێبون بكەن ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی چەكداری لەكاتی پێوسیتدا.

 

راگەیاندنی ئەو دۆخە لەڤەنزویلا دوای ئەوە هات كە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەشت كەشتی جەنگی رەوانەی باشوری دەریای كاریبی كرد بەناوی مانۆڕ لەدژی قاچاخچێتیكردن بەماددە هۆشبەرەكان بەڵام لەبەرامبەردا سەرۆكی ڤەنزویلا ئەو جموجۆڵەی بەهەنگاوێك بۆ گەمارۆ خستنە سەر وڵاتەكەی لێكدایەوە.

608 جار خوێندراوەتەوە