پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 12/09/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز تر دەبنەوە.

 

هەواڵ: KNN

 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ  هەینی  کەشی  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرما نزيك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشی کرد کە سبەى  شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  بە 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە  :

هەولێر :  37 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک :  37  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

731 جار خوێندراوەتەوە