ژنە بارمتە ئازادكراوەكەی ئیسرائیل: لەعێراق ئەشكەنجەدراوم

KNN : Kurdish News Network
07:11 - 12/09/2025
کوردستان
+
-

ئەو ژنە ئیسرائیلی – روسییەی كە لەلایەن گروپە شیعەكانی عیراقەوە ڕفێنرابوو دوای ئازادكردنی گەیەنرایەوە ئیسرائیل و لەئێستادا لەنەخۆشخانەیە.

 

هەواڵ:KNNC

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە" ئیلیزابێس سۆركۆڤ لەنەخۆشخانەی شیباوە لەئیسرائیل پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بینیامین نەتانیاهۆی سەرۆكوەزیران ئەنجامداوەو تیایدا ئەوەی ئاشكراكردوە، كە لەكاتی دەستبەسەربونی لەعیراق لەدۆخێكی دژواردا بوەو هەندێك جاریش ئەشكەنجە دراوە و پێویستیشی بەكات هەیە بۆ ئەوەی ئەو نەهامەتیەی لەبیر بچێتەوە.

 

 

بەپپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە  ئەو ژنە  ئیسرائیلییە ئازاری پشتی هەیەو ئەوەش وایكردوە كە نەتەوانێت دابنیشێت و لەكاتی رۆیشتنیشدا پێكانی گۆت دەبن و دەیشەلێنن

لەئاستێكی تردا ئاژانسی هەواڵی تەسنیم  بڵاویکردەوە، "ئیلیزابێس سورکۆڤ، سیخوڕی ئیسرائیلی کە لەچەند رۆژی ڕابردودا ئازادکرابوو،  بە دوو زیندانی مقاوەمە ئاڵوگۆڕكراوە، هەرچەندە ئەمریکییەکان سەرەتا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئازادیان کردووە".

 

ئاماژە بەوەشكراوە "یەکێک لەو دیلانە عیماد ئەمهازە کە هاوڵاتییەکی لوبنانییە و ساڵی ڕابردوو لەلایەن کۆماندۆکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە باکووری لوبنان ڕفێندرابوو".

754 جار خوێندراوەتەوە