وەزارەتی یەكگرتن لەولایەتی راینلاند بفالتس لەدوا ساتەكاندا دیپۆرتكردنەوەی
دوپەنابەری كوردی بەرەو عیراق راگرت كە باری دەرونی هەردوكیان خراپە.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی وەزارەتەكە بەمیدیاكانی ئەڵمانیای رایگەیاند؛ ئەو دوو پەنابەرە دوو
كوردی ئێزیدی و خوشك و بران و تەمەنیان لەسییەكاندایە و لەقەتلوعامی سەردەستی
تیرۆریستانی داعش رزگاریان بووە.
لایخۆشیەوە بیتینا دیكش بەرێوبەری تیمی فریاكەوتنی پەنابەران لەناوچەی
كرۆیستناخ كە سەر بەپارتی یەكێتیی دیموكراسیی مەسیحییە جەختی لەوەكردوەتەوە"
كە باری دروونی پەنابەرە ژنەكەیان خراپەو لەمرۆشە لە نێو كامپی دیپۆرتكردنەوە
دەكرێنە دەرەوە.
هەرلەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی یەكگرتنی ئەڵمانیا جەختیكردوەتەوە" كە
باری تەندروستیی ئەو دوو پەنابەرە نابێتە هۆی هەڵوەشانەوەی بڕیاری ناردەنەوەیان بۆ
عیراق و پێویستە لەداهاتودا ئەو خوشك و برایە ئەڵمانیا بەجێبهێلن.
831 جار خوێندراوەتەوە