بە گوێرەی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسێک لەناو
بینای دادگای کەلار بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵ: KNN
رۆژی هەینی 12ی ئەیلولی 2025 پۆلیسێک لەناو بینای دادگای
کەلار بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێان.
لەمبارەوە عەقید علی جەمال قدووری رایگەیاند " ئەمڕۆ
هەینی لەکاتی ئەرکدا کارمەندامان ( سباح
تاهر قادر ) لەدایکبووی 1978 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری دوای ئەوەی پەیوەندی بەدەوامەوە
کردوە کەئەرکی پاسەوانی دادگای بەرایی کەلار بووە بەچەکی جۆری کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە
ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی
ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوەو لەسەر
هۆکاری ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
372 جار خوێندراوەتەوە