چاودێری دارایی عێراق
لیژنەیەک بۆ وردبینیکردنی لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی
کوردستان پێکدەهێنێت و سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمیش بۆ ئامادەکاری ئەو پڕۆسەیە
ئاگادارکراونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی نوسراوێکی د.عامر
سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە رۆژی (15)ی ئەم مانگە دەرچوە و ئاڕاستەی
هەرێمی کوردستان کراوە، لیژنەیەکی (15) کەسی پێکهێندراوە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان
بکەن لە چوارچێوەی کارەکانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی وردبینیکردن لە لیستی موچە و
خەرجی و داهاتەکانی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، لیژنەکە وردبینی لە لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ
مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەروەها سەرجەم
وەزارەتەکانی هەرێم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و
ئاسانکاری بۆ کارەکانی لیژنەکەی چاودێری دارایی عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی
(50) رۆژە فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتوە و لە عێراقیش وادەی
دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب نزیکبوەتەوە.
ئا- بڕیار نامیق
1584 جار خوێندراوەتەوە