ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی نوێدا بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان،
سێ بڕیاری تایبەتی لەبارەی ڕاگرتنی جۆرەکانی دامەزراندن، گرێبەستی ڕاوێژکاری و
ڕاژەی کاتیی فەرمانبەران دەرکرد و هۆشداریش دەدات کە هەر داواکارییەک پێچەوانەی
ئەم بڕیارانە بێت، ڕاستەوخۆ ڕەت دەکرێتەوە.
بەپێی
گشتاندنەکەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کە پشتبەستە بە بڕیاری ژمارە (269)ی
ڕۆژی (5ی شوباتی 2025)، داوا لە گشت وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکان کراوە پابەندی
سێ خاڵی سەرەکی بن. لە خاڵی یەکەمدا جەخت لە ڕاگرتنی ئاراستەکردنی نووسراوی تایبەت
بە دامەزراندن و گرێبەست بە شێوازی (لەجێدانان) کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە،
هیچ داواکارییەکی پەیوەست بەم بابەتە لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانەوە وەرناگیرێت و
بۆ فەرمانگەکانیان دەگەڕێندرێتەوە.
لە بەشێکی
دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە، کارکردن بە گرێبەستی ڕاوێژکاری بۆ دوای قۆناغی
خانەنشینبوون، یان درێژکردنەوەی ئەو جۆرە گرێبەستانە بەتەواوی ڕاگیراوە. هاوکات لە
خاڵی سێیەمدا بڕیاردراوە، نوێکردنەوەی دانانی کاتی فەرمانبەران (تەنسیب) تەنها بۆ
دوو جار ڕێگەپێدراوە و بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ زیاتر لەو ژمارەیە قەدەغەیە.
149 جار خوێندراوەتەوە