عێراق هۆکاری داخستنی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 12/09/2026
عێراق
+
-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ شەممە، دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووریی عێراق ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە ئەو دەروازانە دادەخرێن، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد هەردوو دەروازەی زرباتیە و مونزیریە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، شانەکە ڕایگەیاندووە: "لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە پڕۆسەیەکی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووری کردووە، ئەمەش داخستنی ئەو دەروازانە دەخوازێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زنجیرەیەک ڕێکاری یاسایی پێویست گیراونەتەبەر و کارە هەواڵگرییەکان و لێکۆڵینەوە و وردبینی چڕکراونەتەوە، ئەوەش بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانەی لەو دەروازانەدا ڕوویانداوە بەمەبەستی دانانی چارەسەری گونجاو بۆیان.

200 جار خوێندراوەتەوە