وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە رێككەوتن لەسەر
ئاگربەستی جەنگی غەززە دەكاتەوە و نیگەرانی خۆشیان بۆ روداوەكەی هەفتەی رابردوی هێرشەكەی
ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەكە دەردەبڕن.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڤێدانت پاتەل، جێگری وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند: بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندنی گرژییەكان لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەیشتن بە ئاگربەست لە جەنگی غەززە، بەڕێگەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەهەڵەكانی
بەردەوامە.
وتیشی: بەبڕوای ئەمەریكا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر جەنگی
غەززە چاوەڕوانكراوە، بۆیە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بەئەو ئامانجە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،
ئەمەریكا لە روداوەكە ترسناكەكەی هەفتەی رابردوی غەززە، نیگەرانە، بۆیە بەردەوامە
لەسەر كاركردن بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکان بە ئاگربەست رازی بكات.
هەفتەی رابردو، بەپاساوی هەبونی ئەندامان و چەكدارانی
بزوتنەوەی حەمماسی فەلەستینی، سوپای ئیسرائیل خوێندگەیەكی لە غەززە بەئامانج گرت، نزیکەى
(100) گیان لە دەستدان و برینداربونی ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانی خوێندنگەكە كە
كراوەتە كەمپی ئاوارەكان لێكەوتەوە.
250 جار خوێندراوەتەوە