نەتانیاهۆ: لەهەر شوێنێكەوە هێرش بكرێتە سەرمان بەتوندی وەڵام دەدەینەوە

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 31/07/2024
جیهان
+
-

لە یەکەم لێدوانیدا لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: فشارەكان بۆ راگرتنی جەنگ كاریگەرییان نییە و لەهەر شوێنێكەوە هێرش بكرێتە سەریان بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لە چەند هەفتەی رابردودا سوپای وڵاتەكەی توانیویەتی چەندین شوێنی دیاریكراوی هەریەك لە حەماس و حزبوڵا و حوسییەكانی یەمەن بەئامانج بگرێت و زیانی گەورەیان پێبگەیەنێت.

 

وتیشی: فشارەكان ئیسرائیل ناچار ناكەن جەنگ رابگرن، كاتێك جەنگ رادەگیرێت كە بزوتنەوەی حەماس لە فەلەستین نەمێنن، جەختیكردەوە؛ ئەگەر فشارەكان كاریگەرییان هەبوایە، بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس بە ئامانج نەدەگیران.

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی كە، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئیسرائیل لە هەر شوێنێكەوە هێرش بكرێتە سەر وڵاتەكەیان، لەلایەن سوپاوە بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە.

 

بنیامین نەتانیاهۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرەڕای فشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، بەڵام سوپای وڵاتەكەی بەهاوكاری هاوڵاتیان توانیویانە سەركەوتوبن.

306 جار خوێندراوەتەوە