بارسێلۆنا ئۆفەرێکى پێشکەش بە دانى ئۆلمۆ کرد و
ئامادەیە بڕى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى یاریزانەکە بداتە لایپزیگ.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، یانەى
بارسێلۆناى ئیسپانى ئۆفەرێکى فەرمى پێشکەشى بەڕێوەبەرى کارەکانى دانى ئۆلمۆى ئیسپانى
یاریزانى یانەى لایپزیگى ئەڵمانى کردووە.
مۆندۆ رونیکردوەتەوە، ئۆفەرەکە بۆ شەش وەرزە بە
موچەیەکى کەم، بەڵام لە ساڵى سێیەمەوە موچەکە زیاددەکرێت بەو جۆرەى لەگەڵ یاساى یارى
خاوێندا بگونجێت.
مۆندۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، بارسێلۆنە ئامادەیى
پیشانداوە بڕى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى ئۆلمۆ بداتە لایپزیگ، کە 60 ملیۆن یۆرۆیە،
بەڵام دەیەوێت ئەو بڕە جێگیربکات و بەشێکیک وەک پاداشت و گۆڕانکاریەکان.
باسى لەوەشکردوە، لە ئێستادا بریکارەکەى
ئۆڵمۆ خوێندنەوە بۆ ئۆفەرەکە دەکات و ئەگەر رازیبێت، ئەوا قسەى کۆتایى بۆ لایپزیگ
دەمێنێتەوە، دواى ئەوەى ئۆڵمۆ بە ئەرێنییەوە سەرى مامەڵەکە دەکات.
222 جار خوێندراوەتەوە