جەمیل بایک: ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەرنەکەوێت بۆ شەڕێکی گەورە ئامادەین

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 19/09/2026
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەو قۆناغەی ئاشتی کە دەستیان پێکردووە سەرکەوتوو بێت، دە هێندەی خەباتی چەکداری دەستکەوت بۆ گەلی کورد و ناوچەکە مسۆگەر دەکات، هاوکات هۆشداریش دەدات کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پرۆسەکەدا، ئامادەی شەڕێکی گەورەن.

 

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە سەبارەت بە قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بەوە کرد، لە چوارچێوەی ئەو قۆناغەدا خاوەنی بڕیارن و ئیرادەیان بەهێزە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگەیەننە ئەنجام و سەرکەوتن و لەو پێناوەشدا کار دەکەن.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لە بەردەوامبوونی خەبات کردەوە و ڕایگەیاند: "با گەلەکەمان بزانێت تا ئەو کاتەی ئامانجی گەلەکەمان پێکنەهێنین، هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابین". ڕوونیشی کردەوە کە ڕەنگە شێوازی تێکۆشان جیاواز بێت و بگۆڕێت، بەڵام تا ئەو کاتەی ئامانجی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو بەشەکانی کوردستان نەگاتە ئەنجام و بەرەوپێش نەبرێت، هەرگیز دەست لە تێکۆشان بەرنادەن.

131 جار خوێندراوەتەوە