بەشی
پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی (تورکش ئێرلاین) گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکە
دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ئەو
خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاینەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی کراوە، بڕیارە لە ڕۆژی (25ی تشرینی یەکەمی 2026)ەوە،
گەشتەکان بە فەرمی دەستپێبکەنەوە.
هەر لە
ڕاگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەدا هاتووە، کە گەشتەکانی تورکش ئێرلاین هەفتانە چوار
گەشت دەبێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان (ئەستەنبوڵ - سلێمانی - ئەستەنبوڵ)
ئەنجام دەدرێن.
886 جار خوێندراوەتەوە