دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە، ڕێنماییەکی نوێی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەرکرد و
جەختی لەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو ڕووداوانەی لە ئەفغانستان ڕوویاندا،
لە عێراق دووبارە ببنەوە.
لەم
چوارچێوەیەدا، میدیاکان لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویانکردەوە، واشنتۆن لە
دوای کشانەوەی هێزەکانی، هیچ جۆرە چەکێک لە دوای خۆی لە عێراق جێناهێڵێت.
ئەو بەرپرسە
ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ بە توندی ڕێنمایی داوە کە لە کاتی پرۆسەی
کشانەوە لە عێراق، نابێت ئەو سیناریۆیە دووبارە ببێتەوە کە لە کاتی کشانەوە لە
ئەفغانستان بینرا.
453 جار خوێندراوەتەوە