پێشبینی دەکرێت
لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینییەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ، ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای عێراق بگرێتەوە و کاریگەرییەکەی تا
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت.
هەڤاڵ سدیق
گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باکووری خۆرئاوا
لە بیابانەکانی بادیەی شامەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین دروست دەبێت و بەرەو ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان دێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، چڕیی خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی موسڵ، دهۆک، زاخۆ، سۆران، هەولێر و
کەرکوک زیاتر دەبێت و دواتر کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەش.
بەپێی
پێشبینییەکان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە کاتییە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە بەرەو
لاوازبوون دەچێت و کۆتایی دێت.
684 جار خوێندراوەتەوە