مەحمود خەلیل رەسوڵ ناوبژیوانێکی کوردی دانیشتوی
قەزای کفرییە و یەکێکە لە ناوبژیوانە دیارەکانی یاریی موای تای.
وەرزش:KNNC
محەمەد رەسوڵ، بەشداری چەندین پاڵەوانیتی ناوخۆیی
کردوە و نزیـکەی پێنج ساڵە بەردەوامە لەکاری ناوبژیوانێتی و بەیەکێک لە ناوبژیوانە
نایابەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت.
کوڕە کوردەکەی کفریی تا ئێستا سەرکەوتوانە چەندین
یاریی قورسی بەڕێوەبردوە و داهاتویەکی پرشنگدار چاوەڕێی دەکات.
مەحمود بۆ ماوەی هەفتەیەک لەپاڵەوانێتی موای تای
لاوانی یانەکانی عێراق لەبەغدای پایتەخت کە 41 یانە و 460 یاریزان بەشداریان کردبو
ناوبژیوانێتی کردو سەرکەوتوانە چەند ڕوبەڕوبونەوەیەکی بەڕێوەبرد.
133 جار خوێندراوەتەوە