بەهۆی رفاندن و دەستگیرکردنی ئافرەتانی
ئێزدی، سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادى، خەلیفەی کوژراوی چەکدارانی داعشدا سەپێنرا. 
 
هەواڵ:KNNC
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لە سێدارەدانی بەسەر
هاوسەرێکی ئەبو بەکری بەغدادی سەپاند کە تاوانباری کردوە بە هاوکاری
کردنی چەکدارانی داعش و دەستگیر کردنی ئافرەتانی ئێزدی.
 
هاوسەرەکەی ئەبوبەکر بەغدادی بە تۆمەتی ئەوەی
هاوکاری چەکدارای داعشی کردوە لە رفاندنی کچانی ئێزدی لە شنگال و پاشان دەست بەسەرکردنیان
لە ناو ماڵەکەی خۆیدا ئەو سزایەى بەسەردا سەپێنراوە.
 
بڕیارەکەی دادگا کەرخ پشتبەستو بوە بە یاسای
روبەڕوبونەی تیرۆری ساڵی 2005  و چەكدارانی داعش زیاتر لە شەش
هەزار و  417 كەسییان لە ئێزدییەكان رفاندوە كە سێ هەزار و 548  یان
كچ و ژن بون.
 
هەر بە پێی ئامارەكە تا ئێستا زیاتر لە 71
گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان كە لەلایەن داعشەوە كۆمەڵكوژ كراون دۆزراونەتەوە و ژمارەیەکی
زۆری دیکەس بێسەروشوێنن. 
                
 
              478 جار خوێندراوەتەوە