بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی
کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا دوو رۆژی تر بەردەوام بێت و لە چەند شوێنێک
تا 50 ملم باران ببارێت، هەروەها لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری بەفربارین هەیە.
هەڤاڵ سدیق
گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دووبارە کەشێکی
ناسەقامگیردەگەرێتەوە ناوچەکەمان لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەستۆی دەریای سپی
ناوەڕاست لەکاتەکانی نیوەڕو بەدواوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی دهۆک و
زاخۆ و موسڵ و هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران و گەرمیان
دەگرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سەرەتای بارانبارینەکە لە ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و
سلێمانیەوە دەستپێدەکات لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر و
فراونتردەبێت چەقی بارانبارینە درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە هەتا پاش
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەیە، بەپلەیەک ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم زۆرترین بڕی
بارانی لێدەبارێت بەتایبەت ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و باکووری خۆرهەڵاتی
دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڵام زۆرترین بڕی باران
لەئیدارەی سۆران دەبێت بڕەکەی لەنێوان (30-50)ملم دەبێت لەوانەیە لەهەندێ ناوچە
بڕی باران ڕێژەکەی لەوبڕە زیاتربێ ئەگەری بارانارینی مامناوەند بۆبارانی بەخوڕ و
بەلێزمە هەیە بەپێی کات شوێن دەگۆڕێت .
ئەوەشیخستەڕوو،
بەپلە دوو شەپۆلەکە کاریگەری لەسەرسەنتەری پارێزگای هەولێر ودەوروبەری و تەواوی
ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک دەبێت، بەپلە سێش کاریگەری لەسەرناوچەکانی ئیدارەی
سەربەخۆی گەرمیان دەبێت ئەگەری نمەباران بۆبارانی مامناوەند هەیە .
راشیگەیاند،
لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە ،خێرایی با
مامناوەند دەبێت لەنێوان (25-35) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، کاریگەری شەپۆلەکە
هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە دەبێت.
167 جار خوێندراوەتەوە