مۆرینیۆ ستایشی ئیسپانیا دەكات و رەخنە لە پۆرتوگال دەگرێت

KNN : Kurdish News Network
01:06 - 09/07/2024
وەرزش
+
-

خۆزیە مۆرینیۆ، ئیسپانیا بە باشترین هەڵبژاردەی یۆرۆی (2024) ناودەبات و ئاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بە لاواز دەزانێت.

 

وەرزش: (KNNC)

 

لە وەڵامی چەند پرسیارێكی رۆژنامەی ماركادا خۆزیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی فەنەربەهچە رایگەیاند، ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ ئەو چاوەڕوان نەكراو بوە.


مۆرینیۆ بڕوای وایە ئیسپانیا بەهێزترین هەڵبژاردەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپایەو سەرەڕای چەندان یاریزانی نوێ لە هەڵبژاردەكەدا، بەڵام زۆر بەباشی پێشكەوتون.


سەبارەت بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەشی مۆرینیۆ وتی پۆرتوگال بەئاستێكی خراپەوە گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.


مۆرینیۆ وتویشیەتی لەگەڵ بونی چەند یاریزانێكی گەورەی بەوێنەی كریستیانۆ و پیپی، بەڵام هەڵبژاردەكە پڕ بو لە یاریزانی لاو، لەگەڵ ئەوەشدا وەكو پێویست نەبون.


لەكۆتایدا مۆرینیۆ پێشبینی باشتربونی پۆرتوگالی كردوە بەتایبەتی لە مۆندیالی (2026)ـدا.

122 جار خوێندراوەتەوە