ئێمباپێ داواى 100 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سان جێرمان دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:02 - 22/06/2024
وەرزش
+
-

ئێمباپێ داواى 100 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سان جێرمان دەکات و یانەکەش نیازى نییە موچەى ئەم مانگەشى پێبدات.

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى ئاشکرایکرد، کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسى هێرشبەرى نوێى یانەى ریاڵ مەدرید و پێشوى یانەى پاریس سان جێرمان بەفەرمى داواى 100 ملیۆن یۆرۆى لە یانە پێشوەکەى کردوە، کە بریتییە لەو موچە و پاداشتانەى پێى نەدراوە.

 

لیکیپ رونیکردووەتەوە، ئێمباپێ لە ڕێگەى پارێزەرەکەیەوە، داواکەى پێشکەشى دەستەى پیشەگەرەکانى خولى فەڕەنسا کردووە، کە بەپێى یاساکانى دەبێت پێش تێپەڕبوونى ڕۆژى کۆتایى مانگ موچەى یاریزانان بدرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش سەرچاوەکانى ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە یانە پاریسیەکە موچەى مانگەکانى نیسان و ئایارى هێرشبەرە فەڕەنسیەکەى نەداوە، کە گرێبەستەکەى لەگەڵیدا لە 30ى ئەم مانگە کۆتایى دێت.

 

بەپێى زانیاریەکان، پى ئێس جى نایەوێت موچەى ئەم مانگەش بدات بە ئێمباپێ، ئەمە لە کاتێکدا یاریزانەکە دەبێت بەشێک لە پاداشتەکانى لەو یانەیە وەربگرێت، کە لە وەرزى رابردودا بەدەستى هێناوە.

172 جار خوێندراوەتەوە