بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیارەتکاران
لە ماڵی خوا کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبن، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی یەکێک
لە سەرەکیترین روکنەکانى فەریزەی حەج، بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتن.
گەلەرى:KNNC
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ
رۆژی "تەروییە"یان لە مینا ئەنجام دا، وەستان لە کیوەی عەرەفە بە یەکێک
لە روکنە سەرەکییەکانی فەریزەی حەج دادەنرێت و دەکەوێتە 9ـى مانگی زیلحیجە و شەرعناسان
ئاماژە بەوە دەکەن ھەر کەسێک لە چوارچێوەی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج نەچێتە عەرەفە،
حەجەکەی قبوڵ ناکرێت و نابێت بە حاجی.
میوانانی ماڵی خوا لە
شاری مەککەوە بە گوتنەوەی "لبیک اللھم لبیک.. لبیک لا شریک لک لبیک.. إن
الحمد والنعمە لک والملک.. لا شریک لک" بەرەو کێوەی عەرەفە بەڕێکەوتن.
ھاوکات ئەمڕۆ میوانانی
ماڵی خوا، نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسر و جەمع بە یەک بانگ و دوو قامەت لە مزگەوتی
نەمیرە ئەنجامدەدەن دوای ئەوەی گوێبیستی گوتاری عەرەفات دەبن.
لەگەڵ خۆرئاوابوندا میوانانی
ماڵی خوا لە کێوی عەرەفات دێنە خوارەوە و لە نێوان بانگی شێوان و خەوتناندا دەچنە
موزدەلیفە و لەوێ تا بەرەبەیانی 10ـی زیلحیجە دەوستن و دواتر لەگەڵ نوێژی بەیانیدا
دەست بە قوربانیکردن دەکەن.
میوانانی ماڵی خوا لە مینا، رۆژانی 11 و 12 و 13ـی زیلحیجە سێ رەجمکردن ئەنجام دەدەن،
کە بە ھەرسێ رەجمی بچوک و ناوەڕاست و گەورە ناسراوە، ھەر حاجیەک بیەوێت دەتوانێت ئەو
سێ رۆژە بۆ دوو رۆژ کورت بکاتەوە و لەدوای رەجمەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی تەوافی
ماڵئاوایی کە دوا روکنی فەریزەی حەجە، حاجییان رو لە کەعبە دەکەن.
170 جار خوێندراوەتەوە