وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر، لەگەڵ تۆم برۆملی، بەرپرسی کاروباری سیاسیی لە کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
هاوکات، گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە و دۆخی سیاسیی ئێستا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون و هەردوولا بیروڕایان لەسەر ئاڵوگۆڕ کرد.
137 جار خوێندراوەتەوە