لە شەوى رابردوەوە رەشەبایەکى بەهێز شارى
سلێمانى گرتوەتەوە و نمە بارانیشى لەگەڵدایە، پلەکانى گەرماش بەراورد بە رۆژى
رابردو بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە و کەشوهەواکەى بە تەواوەتى گۆڕاوە.
گەلەرى:KNNC
هەر بەهۆى ئەو رەشەبا بەهێزەى شارەکەى گرتوەتەوە،
ژمارەیەک زۆر دارى سەبەحبەح لەسەر شەقامەکانى شارەکە شکاونەتەوە و زیانیان
بەرکەوتوە.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەم شەپۆلەى
باران و رەشەبایەى شارە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە؛ ئەمڕۆ کۆتایی دێت
و سبەینێ دۆخى کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
فۆتۆ/ بڵند عەبدولکەریم
170 جار خوێندراوەتەوە