ئەردۆغان هێرشی توند دەکاتە سەر نەتەنیاهۆ و دەڵێت:هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هیتلەردا نییە، سه‌رۆكی ئیسرائیلیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: تاوانه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به كورد جینۆسایدە.
هه‌واڵ: (KNNC)
ئه‌مڕۆ لە میانی به‌شداریكردنی بۆنەیەکدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،
سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: نەتەنیاهۆی سه‌رۆكی ئیسرائیل جیاوازییەکی
ئه‌وتۆی لەگەڵ ئەدۆلف هیتلەردا نییە و ئه‌و هێرشه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه
له فەڵەستین هه‌مان مامه‌ڵه‌ی نازییەکانە كه به‌رامبه‌ر به‌جوله‌كه ده‌كرا.
له وتاره‌كه‌یدا جارێكی دیكه ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له وڵاتانی
رۆژئاوا گرت كه پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و وتی: ئه‌و زانا و ئه‌كادیمیانه‌ی كه‌رتی
غه‌ززه له‌سه‌ر بیر‌و بۆچونه‌كانیان توشی ململانێ و ئاڵنگاری ده‌بنه‌وه، تورکیا
ئامادەیە پێشوازییان لێبكات.
لای خۆشیه‌وه بنیامین نەتانیاهۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) وەڵامی سه‌رۆكی توركیا دایه‌وه، رایگه‌یاند:
ئه‌ردۆغان رۆژنامەنوسان زیندانی دەکات و جینۆساید دژی گه‌لی کورد ده‌كات، بۆیه
پێویسته دوا کەسبێت باسی ئەخلاق لەگەڵ ئێمه بکات.
دوای وتارەكه‌ی
ئه‌ردۆغان، ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگه‌یاند: لەبەرچاوگرتنی لێدوانە
مەترسیداره‌كانی تورکیا بڕیار به گەڕاندنەوەی نوێنەران و دیپلۆماسییه
ئیسرائیلییه‌كان لە تورکیا دراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا تورکیا رایگەیاند باڵیۆزی وڵاتەکەی
لە ئیسرائیل بۆ ڕاوێژکاری بانگهێشت دەکاتەوە، بەڵام پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ
ئیسرائیل ناپچڕێنێت.
860 جار خوێندراوەتەوە