ئەمریکا: سزای زیاتر بۆ ئێران ئامادە دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 23/09/2022
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هەڵوێستی ئێرانەوە سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، گەیشتونەتە رێگەیەکی داخراو و ئامادەکاریی دەکەین بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکردوە، "هەڵوێستی ئێران رێگە لە بوژاندنەوەی ئابوری خۆی گرتوە و ئێمەش سزای ئابوری زیاتریان بەسەردا دەسەپێنین."

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی ئەمریکا ئەوەی خستەڕو، سزای ئابوری دیکە بەسەر ئێراندا دەسەپێنن بەهۆی ئەو مامەڵە خراپەی پۆلیسی وڵاتەکە دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدەن و بە هەمان شێوە دژی ئەو هەڵوێستەی بەرامبەر مەهسا ئەمینی گیرایە بەر.

لەلای خۆشیەوە جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرای کرد، چاوەڕوانی پێشکەوتنی ئەمریکا ناکات لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاش ئەوەی راگەیاندوە کە ئامادەیە یەکێتی ئەوروپا و ئێران پابەندبکات بەرێککەوتنی ئەتۆمی بەو مەرجەی ئێران هەڵوێستی جدی بگرێتە بەر ئەویش لەرێگەی رێزگرتنی ئێران لە مەرجەکانی پەبەندبون و قبوڵکردنی ئەو پرسە.

149 جار خوێندراوەتەوە