بەمەبەستى بەشداریکردن لە 77هەمین دانیشتنى کۆبونەوەى گشتى نەتەوە
یەکگرتووەکان، ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەرەو نیۆرک
بەڕێکەوت.
لە کۆبونەوەکەدا، ئیبراهیم رەئیسى وتارێک پێشکەش دەکات کە بەپێى هەواڵى میدیا
ئێرانییەکان وتارەکەى رەئیسى لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ بەدیهێنانی "نەزمێکی
دادپەروەرانەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی کۆدەنگی ئابووری فرەلایەنەوە".
هەروەها بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و کاربەدەستانى دەوڵەتانی ئامادەبووی چالاکییەکان
و هەروەها کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکان وتووێژ بکات.
رەئیسی پێش ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت،" وتی ئەم گەشتە لەسەر بانگهێشتی
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت".
لەبارەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ کاربەدەستانى واشنتۆن، رەئیسى وتى،" لەم
گەشتەدا هیچ پلانێک نییە بۆ دانوستان و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکییەکان، هەروەها
پلانمان نییە لەگەڵیان کۆببینەوە".
326 جار خوێندراوەتەوە