تەقینەوەیەک لە باکورى
بەغداد رویدا و بەهۆیەوە کوژراوێکى لێکەوتەوە و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان
بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە ناحیەی تەرمییەى باکورى
بەغداد، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە حەشدى شەعبى کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئەندامێکى هێزەکە
کوژراوە و سێ ئەندامى دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە دواى ئەوە دێتن دو رۆژى رابردو، بەغدادى پایتەخت بەدۆخى سەختدا هەنگاوى دەنا، ئەوەش بەهۆى توندبونەوەى خۆپیشاندانەکان کە نزیکەى چل کوژرا و 800 بریندارى لێکەوتەوە.
1423 جار خوێندراوەتەوە