بەڕێوەبەرایەتیی
هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو (8ی تشرینی یەکەمی 2026)ەوە،
گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی پلانی
نوێی کۆمپانیاکە، ڕۆژانە گەشتی ڕێکخراو لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و
فڕۆکەخانەکانی (مەشهەد، تاران و ئەسفەهان) ئەنجام دەدرێن. ئەمەش بەمەبەستی
ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و ڕەخساندنی بژاردەی گواستنەوەی بەردەوام لە
نێوان شارەکانی عێراق و ئێران.
دەستپێکردنەوەی
گەشتەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدایە، بۆ کاراکردنەوەی
جووڵەی ئاسمانی و بەهێزکردنی هێڵەکانی گواستنەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.
137 جار خوێندراوەتەوە