دەستەی
دەستپاکی فیدراڵی، دەرچوونی دوو سزای زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی بۆ دوو
بەرپرسی ئێستا و پێشووی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان ڕاگەیاند، کە تێوەگلاون لە
گەندەڵی و سەرپێچی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی دەستپاکی، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی تایبەت بە نەهێشتنی
گەندەڵی، سزای ساڵێک زیندانیکردن و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی بەسەر بەڕێوەبەری
گشتیی فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرهێناندا سەپاندووە. ئەمەش دوای ئەوەی
سەلمێندراوە کە ناوبراو هەڕەشەی لە کۆمپانیایەک کردووە و پارەی لێ سەندووە بۆ
نوێکردنەوەی گرێبەستی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان.
لە دۆسیەیەکی
دیکەشدا، هەمان دادگا سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی توند و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی
بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی "پەنجەرەی یەکگرتوو" بەوەکالەت
دەرکردووە، بەهۆی تێپەڕاندن و سەرپێچیکردن لە پێدانی دەرفەتێکی وەبەرهێنان. هەردوو
سزاکە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983 دەرکراون.
122 جار خوێندراوەتەوە