سەرۆکایەتی پەرلەمانی سوید بڕیاریداوە هاوکاری بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە ژنانە دابین بکات کە لە کاتی کاردا و لەناو پەرلەماندا توشی سوکایەتی و گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.
ئۆسا لیندستام، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوید رایگەیاند، لە دوای هەڵبژاردنەکان سیمیناری تایبەت بە پرسی گێچەڵی سێکسی بۆ هەموو پارتەکان ڕێک دەخرێت، بە مەبەستی زیادکردنی هاوکاری ئەو پەرلەمانتارانەی لەناو پەرلەماندا توشی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.
ئەو دەشڵێت، زۆر جێی داخە پێویستمان بە کارکردن لەسەر پرسی لەم جۆرە بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کێشەیە هەیە، چونکە رەنگە پەرلەمانتار هەبێت، لەلایەن بەرپرسانی پلە باڵای حزبەکانی خۆیانەوە توشی گێچەڵ ببنەوە و بۆیە دەبێت وەک پەرلەمان بۆ دژایەتی ئەو کارانە جوڵە بکەین.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی سوید باسی لەوەکردوە کارەکانیان لە پایزی ئەمساڵەوە دەست پێدەکات و دانیشتنە تایبەتەکان لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانای ڕوبەڕوی دۆخی بەو شێوەیە بونەتەوە لە ئێستادا دوجار دانیشتنیان لەگەڵ دەکرێت بەڵام لە داهاتو دەکرێت بە 10 دانیشتن بۆ ئەوەی ئەو پەرلەمانتارانە سکاڵا تۆمار بکرێن.
108 جار خوێندراوەتەوە