پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: ئەو
منداڵە لەلایەن دایکییەوە لە بەردەمی مزگەوتێکی ئەحمەد ئاوای پارێزگای هەڵەبجە فڕێدرابو،
نامەیەکیشی لەگەڵدا بەجێهێشتوە.
دەشڵێت: کارتی زانیاری و ژمارەی مۆبایلی باوکی لەگەڵ منداڵەکە جێهێشتوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دایکی منداڵەکە دەستگیرکراوە و دوای هەوڵێکی زۆر
لەلایەن دادگاوە بۆ باوکی گێردراوەتەوە و دۆخی تەندروستی منداڵەکە جێگیرە.
راشیگەیاند: ئەو خێزانە خەڵکی
ناوەڕاستی عێراقن و بە رەگەز عەرەبن.
4777 جار خوێندراوەتەوە