بەهۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ئابوریی
لەلایەن چینەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی و نەوتی خاوی
تەکساسیش بە هەمان شێوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ
دوشەممە نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 4.99٪ دۆلار دابەزی و گەیشتە (93.25) دۆلار و
نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە (78.43) دۆلار.
هۆکارەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبونەوەی
راپۆرتێکی ئابوری چین دەگەڕێتەوە کە هۆشداری داوە لە ترسی وڵاتەکە بۆ داواکاریی
لەسەر نەوت و لەماوەی رابردوشدا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 12.53 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە
لەو وڵاتە کەمبوەتەوە کە ئەوەش نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانی لە مانگی ئاداری ساڵی
2020ەوە.
بەپێی ئامارەکان چین گەورەترین هاوردەکاری
نەوتە لە جیهاندا و کەمبونەوەی خواستیش لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر دابەزینی
نرخەکەی هەبوە.
314 جار خوێندراوەتەوە