کاتی دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر گۆڕدرا

KNN : Kurdish News Network
03:00 - 10/08/2022
وەرزش

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، فیفا کاتی دەستپێکردنی مۆندیالی ئەمساڵی لە قەتەر دەستکاری کردوە.

 

ماڵپەڕی ئەسلیتیک رایگەیاند: فیفا کاتی دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەری رۆژێك هێناوەتە پێش، بۆ ئەوەی قەتەری خانەخوێ بتوانێت یەکەم یاری ئەنجام بدات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکەم یاری لە 20ی تشرینی دوەمدا بەڕێوەدەچێت کە بڕیار بو لە 21ی تشرینی دوەمدا یەکەم یاری بکرێت.

 

دەشڵێت: یەکەم یاری لە نێوان ئیکوادۆر و قەتەر لە کاتژمێر (7) بە کاتی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یاری نێوان ئینگلتەڕا و ئێران وەکو خۆی لە 21ی مانگدا ئەنجام دەدرێت.

 

کاتی دەستپێکردنی مۆندیالی ئەمساڵ مشتومڕی زۆری لێکەوتوەتەوە بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە زستانەوە و زۆربەی یارییە پاڵەوانێتییەکان و خولەکانی ئەوروپا و زۆربەی وڵاتان لەو کاتەدا بەڕێوەدەچێت، بەمەش لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر توانای یاریزانان.

202 جار خوێندراوەتەوە