ژمارەیەکی زۆر زیندانی هەڵاتن

KNN : Kurdish News Network
07:00 - 07/08/2022
جیهان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نزیکەی 31 دەستگیرکراو لە بنکەیەکی دەستبەسەرکردن هەڵاتن و دوای ئەوەی توانیان ئامێرێک بۆ ناو زیندانەکەیان بە قاچاخ ببەن و بە یارمەتی ئەو ئامێرە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدەن.

نزیکەی 31 دەستگیرکراو لە بنکەیەکی دەستبەسەرکردن لە بەیروتی پایتەختی لوبنان هەڵاتن و هێزە ئەمنییەکانیش لە راگەیەندراوێکدا داوای دەستگیرکردنی دەستبەجێی ئەو کەسانەیان کردوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە هێزە ئەمنییەکان بە چڕی بە کۆڵانەکانی بەیروتدا بڵاوەیان پێکراوە و ئەوانەشی هەڵاتون لوبنانی، سوری، فەلەستینی و بیانین.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاند: کە زیندانییەکان لە پەنجەرەیەکی ئاسنەوە هەڵاتون و مشارێکییان بەکارهێناوە و ئاسنەکەیان بڕیوە و جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە لە دەرەوەی زیندانەوە لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە یارمەتیان درابێتن.

 

هەڵاتنی ئەو زیندانیانە لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئابوری فشاری خستوەتەسەر خەڵکی لوبنان بە جۆرێك 80ی لوبنانییەکان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و دەیانەوێت کاری دیکە بکەن بۆ دابین کردن بژێوی ژیانیان.

1075 جار خوێندراوەتەوە