وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە کۆتایی
مانگی رابردو خشتەی دابەشکردنی موچەی ئایاری بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکەش سبەینێ
چەند شوێنێك موچە وەردەگرن.
بە پێی خشتەكە سبەینێ یەك شەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان
و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان
و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوە، ڕۆژی دوشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە
و سێشەمە مووچەی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و
خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
رایگەیاندبو، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ خێراتر دابەش دەکرێت و لە ماوەی (21)
رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستە و شوێنەکان موچە لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.
5906 جار خوێندراوەتەوە