دەستەی تەندروستی گشتی کەنەدا تۆمارکردنی (10) حاڵەتی نوێی توشبونی بە
ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرد و لەسەر ئاستی جیهانیش ژمارەکە گەیشتوەتە زیاتر لە (200)
کەس.
دەستەی تەندروستی گشتی کەنەدا رایگەیاند؛ لە هەرێمی ئۆنتاریۆ (10) حاڵەتی
نوێی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە و بەوەش کۆی گشتی حاڵەتەکان لە کەنەدا
گەیشتوەتە (26) توشبو.
ئەوە
لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردو یەکەم حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە لەو وڵاتە
تۆمارکرا.
بەوتەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تائێستا
زیاتر لە (200) حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون لە زیاتر لە (20) وڵاتی جیهان
تۆمارکراوە.
174 جار خوێندراوەتەوە