لە ئەمڕۆوە لە سلێمانی دابەشکردنی موچەی
خانەنشینانی شارستانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە جۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت
و زورترین خانەنشین بتوانن موچەکانیان وەرگرن.
موچەی خانەنشینانی شارستانی بە سیستمێکی نوێ دابەش دەکرێت کە ئەویش
پەیڕەوکردنی کۆدە وەك ئاسانکارییەك بۆ دروست نەبونی قەرەباڵغی و ئاسانکاری
وەرگرتنی موچە.
بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی رایگەیاند: کۆدەکە بەپێی ئەو
ژمارەیەیە کە لەسەر ناسنامەی خانەنشینانە، ئەمڕۆ ئەو خانەنشینانەی کۆدەکانیان لە
نێوان (10) بۆ (27) هەزارە موچە وەردەگرن و سبەینێ یەکشەمەش ئەوانەی کۆدەکانیان
لەنێوان (28)ەوە بۆ (29) هەزارە موچە وەردەگرن.
رۆژی دوشەممە، موچەی
ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە کۆدەکانیان لە (30) هەزارەوە دەستپێدەكات تا ژمارە
(31)هەزار، رۆژی سێ شەممەش لە ژمارە (32) هەزارەوە تا
ژمارە (33) هەزار دابەشدەكرێت، رۆژی چوار شەممەش كۆدەكانی ژمارە (34) هەزار تا
(36) موچەیان پێ دەدرێت.
787 جار خوێندراوەتەوە