هیندستان هەناردەکردنی گەنمی راگرت

KNN : Kurdish News Network
03:57 - 14/05/2022
ئابوری
+
-

حکومەتی هیندستان بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی گەنمی بۆ جیهان خستە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەم بریارەش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی ئەو وڵاتەیە.

هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە هەناردەی دەریای رەشی کەمکردوەتەوە، کاریگەری زۆری کردووەتە سەر دابینکردنی گەنمی جیهان.

میسر، گەورەترین کڕیاری گەنمی جیهانە، دواى هێرشى روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەم دواییانە روی لە هندستان کردوە بۆ هاوردەکردنی گەنم.

وەزیری بازرگانی هیندستان مانگی رابردوو هیوای خواست کە وڵاتەکەی بتوانێت گەنمی پێویستی جیهان دابین بکات، بەڵام گۆڕانکارى لە کەشوهەوا و بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما لە باکورى ئەو وڵاتە، خەونى هیندییەکانى لەباربرد بۆ دابینکردنى گەنمى جیهان، چونکە رەوشى کەشوهەوا بوەتە هۆى کەمبونەوەى بەرهەمى دانەوێڵە بەڕێژەى 20%، بۆیە حکومەتى نیودەلهى بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیان هەناردەکردنی گەنمى راگرت.

هیندستان کە دوەم گەورەترین وڵاتى بەرهەمهێنەرى گەنمە لە جیهاندا، بەڵام وەزارەتی خۆراکی هیندستان خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی گەنمی ئەم وەرزەی بۆ 105 ملیۆن تۆن دابەزاند.

731 جار خوێندراوەتەوە