ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دوەمین جار وەکو سەرۆکی فەرەنسا سوێندی یاسایی خوارد

KNN : Kurdish News Network
03:13 - 07/05/2022
جیهان
+
-

دوای ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا لە مانگی رابردودا ئەنجامدرا، ئیمانوێل ماکرۆن زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ بە رەسمی سوێندی یاسایی خوارد وەکو سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دوەمین خولی یەك لە دوای یەك.

ماکرۆن لەبەردەم لۆران فابیۆس، سەرۆکی ئەنجومەنی دەستوری فەڕەنسی سوێندی یاسایی لە کۆشکی ئیلیزی لە پاریس خوارد.

ماکرۆن دەبێتە یەکەمین سەرۆك لە ماوەی (20) ساڵی رابردودا بۆ دوەمین جار هەڵبژێردرێتەوە، دوای ئەوەی جاك شیراك لەساڵی (2002) بۆ دوەمین خوڵ هەڵبژێردرایەوە.

227 جار خوێندراوەتەوە