دەستەی
گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی نیسانی رابردودا 16 بومەلەرزە لە عێراق رویانداوە
کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستان بون .
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها لەمانگی نیساندا ئامێرەکانی
هەستیاری بومەلەرزە 24 بومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە 16 یان لە خاکی عێراق و هەشت
دانەشیان لە ناو ئێران و تورکیادا بووە و سەرجەمیشیان پلەکانیان لە نێوان 2 بۆ 4
پلەی رێختەردا بون.
ئاشکراشى کردووە، زۆربەى بومەلەرزەکان لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەلار
و دیالە و مەندەلی رویانداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
لە روی جیۆلۆجییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەونە سەر پلێتیى عەرەبی کە
لەگەڵ پلێتی بانی ئێران یەکیگرتووە و هەزاران ساڵە چالاکی بوومەلەرزە لەناوچەکەدا
هەیە.
512 جار خوێندراوەتەوە