نرخى نەوت بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:29 - 04/05/2022
ئابوری

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (106)دۆلار و (02) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. بەمەش نرخەکەى بەراورد بە دوێنێى بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (103) دۆلار و (07) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لەدواى دەستپێکى جەنگى روسیا و ئۆکرانیا، نرخى نەوت بەخێرایى روى لەبەرزبونەوە کرد، بەشێوەیەک نرخەکەى گەیشتە سەروى (130) دۆلار.

280 جار خوێندراوەتەوە