مانچستەر یونایتد راهێنەرى نوێى یانەکەى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
01:40 - 21/04/2022
وەرزش

ئیریک تێن هاگى هۆڵەندى، تا ناوەڕاستى ساڵى (2025)، پۆستى راهێنەرایەتى شەیتانە سورەکانى وەرگرت.

یانەى مانچستەر یونایتد، گواستنەوەى ئیریک تێن هاگى هۆڵەندى و راهێنەرى پێشوى ئەیاکسى بۆ ریزەکانى شەیتانە سورەکان راگەیاند، ئەوەش بە گرێبەستێک کە تا حوزەیرانى (2025) دەخایەنێت.

لە راگەیەنراوێکدا مان یو وتویەتى،" مانچستەر یونایتد خۆشحاڵە بە راگەیاندنی دانانی ئێریک تێن هاگ وەک ڕاهێنەری یانەکە، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵەوە تا حوزەیرانی 2025، بە بژاردەی درێژکردنەوەی ساڵێکی زیادە".

لاى خۆیەوە تین هاگ باسى لەوەکرد، شانازییەکی گەورەیە کە دەبێتە راهێنەرى مانچستەر یونایدت و وتى،" زۆر بە پەرۆشم لە بەرامبەر ئەو بەرەنگارییەی کە لە پێشمدایە. من مێژووی ئەم یانە مەزنە و سۆزی هاندەران دەزانم و سوورم لەسەر ئەوەی تیمێک گەشە پێ بدەم کە بتوانێت ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنێت کە شایانییەتی".

165 جار خوێندراوەتەوە