وەک
نارەزایەتییەک بۆ نالەباری دۆخی کرێکارانی بیانی لە قەتەر، هونەرمەندی ئەڵمانی
ڤۆڵکەر جۆهانس تریب، زیاتر لە شەش هەزار تۆپی لمداری لەبەردەم بارەگای فیدراسیۆنی
تۆپی پێی جیهانی (فیفا) لە زیۆرخ، دانا.
جۆهانس تریب کە
هونەرمەندێکی ئەڵمانییە و خەڵکی سنەبروکە،
لەگەڵ راکێشانی تیروپشکی جامی جیهانیی 2022 لە قەتەر، بە نمایشکردنی کارە
هونەرییەکانی لە بەردەم بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)، خۆپیشاندانێکی
ناڕەزایی دژی دۆخی نالەباری کرێکارانی بیانی لە وڵاتی قەتەر ئەنجامدا.
هونەرمەندەکە بە
تۆڕی (ئێن دی ئاڕ)ی ئەڵمانیای وتووە: "هەر تۆپێک لەو (6500) تۆپە نوێنەرایەتی
یەکێک لەو کرێکارانە دەکات کە لە دروستکردنی یاریگاکانى جامی جیهانی لە قەتەر
گیانیان لەدەستداوە".
باسی لەوەشکردووە سەرەڕای ئاگاداربون لەم
بابەتە، فیفا رێگری لەو تراژیدیایە نەکردووە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.
جۆهانس تریب،
ئاماژەی بەوەشدا، لەو رۆژەی کە جامی جیهانی دەستپێدەکات، نابێت ئەمە بەنهێنی
بهێڵرێتەوە و پێویستە جیهان بەم کارەساتە بزانێت و هەڵوێستیان هەبێت.
تائێستا ژمارەی
راستەقینەی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لە قەتەر گیانیان لەدەستداوە دیار نییە،
بەڵام رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باس لە
گیانلەدەستدانی (6500) کرێکاری بیانی دەکات لە ساڵی 2010ـەوە تا هاوینی 2021 لە
قەتەر، لەم ساڵانەی دواییدا ڕەوشی خراپی کرێکارانی بیانی لە قەتەر رێکخراوە
جیهانییەکانی مافی مرۆڤی هێنایە دەنگ و بە توندی ئیدانەیان کرد.
دوێنێ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر تیروپشكی جامی جیهانیی فیفای 2022 بە ئامادەبونی چەند ئەفسانەیەکی تۆپی پێ بۆ ئەنجامدانی
یارییەکان جامى جیهانى راکێشرا، بریاریشە یەکەم یاری
جامەکە لە 21ی تشرینی دووەمی 2022 ئەنجامبدرێت.
1793 جار خوێندراوەتەوە