هاوڵاتییەک لە کەرکوک، ماڵەکەى خۆى کردۆتە کتێبخانە کە هەزاران کتێب و گۆڤار و رۆژنامە لە کتێبخانەکەیدا بونى هەیە و تەنها
لە ساڵى رابردوشدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس سەردانى کتێبخانەکەیان کردووە.
تارق كارێزی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن (61) ساڵه
و له شاری كه‌ركووك ده‌ژی، نهۆمی ژێر زه‌وی ماڵه‌كه‌ی كردووه‌ته كتێبخانه کە كتێبخانه‌كه‌ی
كه زیاتر له (15) هه‌زار كتێب، (25)هه‌زار گۆڤار و زیاتر له (100) هه‌زار رۆژنامه
له‌خۆ ده‌گرێت به روی خوێندكارانی زانكۆ و لێكۆڵه‌ر و كتێبدۆستاندا واڵاى كردون.
بە وتەى تارق، نزیکەى
(20) ساڵە له بواره جیاوازه‌كان كتێب كۆ ده‌كاته‌وه
و به كردنه كتێبخانه‌ی نهۆمی ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌شی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتییان
ره‌خساندووه سوود له كتێبه‌كان ببینن.
کارێزى کە
فەرمانبەرى دەوڵەتە لەبارەى خولیاکەیەوە وتى،"به
درێژاییی ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رێتیم، به‌شێكی گرنگی موچه‌كه‌م بۆ كتێب كڕین ته‌رخان
كردووه. تائێستا زیاتر له (15) هه‌زار كتێبم هه‌یه و هه‌موویان له خزمه‌ت خوێنه‌ردان".
ئەو پێى وایە، جه‌نگ و شه‌ڕ و پێكدادان و قه‌یرانه سیاسییه‌كان له عێراق
زۆرترین كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر خوێنه‌ران و له‌گه‌ڵ هاتنی ئینته‌رنێت و
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش خه‌ڵكانێكی زۆر له كتێب دوور كه‌وتنه‌وه.
بەپێى ئەو ئامارانەى لەبەردەستن، لە ساڵى
رابردوداـ زیاتر لە پێنج هەزار کەس سەردانى کتێبخانەکەیان کردووە.
371 جار خوێندراوەتەوە