وێنە؛ بەکارێکى هونەرى رێز لە پەرستاران و قوربانیانى (کۆڤید 19) دەگیرێت

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 17/01/2022
هەمەڕەنگ

لەکارێکى هونەرى سەرنجێراکێشدا لە شارى ساوپاولۆى بەڕازیل، رێز لەو پەرستار و دکتۆرانە دەگیرێت کە لە هێڵى پێشەوەى بەرەنگاریدان بەرانبەر نەخۆشییەکان.

کارەکە بە لەدایکبوونەوە هونەرێکی هەڵواسین لە ساوپاولۆی بەڕازیل ناونراوە، ئەو هونەرە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی نەخۆشی کۆڤید- نۆزدە و ئەو پەرستار و دکتۆرانەیە، کە لەپێشەوە بەرەکاندا بەرانبەر ئەو نەخۆشییە جەنگان.

لەکارە هونەرییەکەدا، (365) پایکەرى جلوبەرگى هەڵواسراون کە شەش مەتر لەسەروى زەوییەوەت و دیمەنێکى ناوازە و هونەریان هەیە.

بەپێی بۆچوون و ڕوانگەی نیگارکێشی بەڕازیلی، سایڕۆن فرانکۆ، ئەم هونەرە بۆ ئەوەیە، تا ببێتە یادگارییەک، هەروەها ئاهەنگێک بۆ ژیانیشە.

وەرگێرانى؛ کارزان خدر


182 جار خوێندراوەتەوە