به‌ئامانجی پێكهێنانی
حكومه‌تێكی نوێ، سەدر و عامرى، له‌كۆبونه‌وه‌یەکدا به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان توانده‌وه.
محه‌مه‌د به‌یاتی،
سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە، هادی عامری
به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ حه‌نانه ویستی سه‌هۆڵه‌كه بتوێنێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
ئەو سه‌ركرده
له هاوپه‌یمانی فه‌تح وتیشی، عامری چوارچێوه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌ئامانجی
گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و لیژنه‌كانی
په‌رله‌مان.
سەبارەت بە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌گه‌ر ره‌وتی سه‌در به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وا حكومه‌تێكی زۆر لاواز ده‌بێت،
بۆیه بۆ حكومه‌تێكی به‌هێز پێویسته رێككه‌وتن و ته‌وافوق بكرێت به‌تایبه‌تی له‌ماڵی
شیعه‌وه.
محه‌مه‌د به‌یاتی،
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی زۆرینه پێكبهێنێت، به‌ڵام
سه‌رۆكی په‌رله‌مانێكی سوننه و سه‌رۆك كۆمارێكی كورد و سه‌رۆك وه‌زیرانێكی شیعه‌ی
ده‌وێت، كه ئه‌مه كۆده‌نگی و ته‌وافوقیه.
لاى خۆیەوە، وەعد
قەدۆ، سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى ئاماژەى بەوە کرد "ئامانجى کۆبونەوەکەى
هادى عامرى و موقتەدا سەدر بۆ هێورکردنەوە دۆخەکە و چارەسەرکردنى کێشەکان و گەیشتن
بە لێکتێگەیشتن بوو لەنێوان چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر.
هەروەک جەختیکردەوە، لێکتێگەشتن و دانوستانى نێوان سەدر و عامرى یارمەتیدەر دەبێت لە پێکهێنانى
فراکسیۆنە گەورەکەى پەرلەمان.
ئەوەش لەکاتێکدایە نۆى ی ئەم مانگە، سەرۆک و جێگری نوێێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراو چوارچیوەی هەمەهەنگی ناڕەزاییان لەبەڕیوەچونی پرۆسەکە دەربڕی و دادگاى فیدراڵیش کارەکانى دەستەى هەڵبژێردراوى سڕکرد.
347 جار خوێندراوەتەوە