ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بۆ سەرووی 86 دۆلار بەرزبوەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دوەمی 2022، بەراورد بە دوێنێ هەینى نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.89 دۆلار بەرزبوەوە بە 86 دۆلار و 36 مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 1.70 بەرزبوەوە و بە 83 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، 'بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای ناجێگیری نەوت لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبوە.
227 جار خوێندراوەتەوە