رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵی بۆ راگرتنی کاتی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبێ فشار بوبێت،
ئەوا یەکەم هەنگاوی دۆزینەوەی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: هەنگاوەکەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی کاتیی
کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەگەر لەژێر فشاری هیچ لایەنێکدا نەبوبێت،
ئەوا هەنگاوی یەکەمە بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و پەنا نەبردنە بەر توندوتیژی
بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
سەدر داواش دەکات ئۆپۆزسیۆن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێزگرتنی
دەستور کار بکات و خواستی گەل لەبەرچاو بگرێت لەپێناو زو پێکهێنانی حکومەت بۆ
ئەوەی ئەرکەکانی سەرشانی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دژ بە گەندەڵکاران دەستپێبکات.
جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان پابەندی ئەخلاقیاتی حکومەتی
زۆرینەی نیشتیمانی دەبن و ئەوانیش دەبێت ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی بن.
407 جار خوێندراوەتەوە