هاوپەیمانیی فەتح: کێشەکانمان لەگەڵ رەوتی سەدر قابیلی چارەسەرن

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 12/01/2022
عێراق

هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیەنێت: کێشەکانیشیان لەگەڵ رەوتی سەدر، قابیلی چارەسەرن ‌و جەختیش دەکاتەوە کە چواچێوەی هەماهەنگی، بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە، رازی دەبێت.

قوسەی شەبەکی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح، بە میدیاکانی راگەیاند: ئامانجیان ئەوەیە لەگەڵ رەوتی سەدر، بچنە یەک فراکسیۆنەوە ‌و فراکسیۆنی گەورە پێکبھێنن ‌و ناشیانەوێت، کێشەکانی ناو ماڵی شیعە، ئاڵۆزتر بکەن.

 

ئاماژەی بەوەش کرد: چواچێوەی هەماهەنگی، بە هەر بڕیارێکی دادگای فیدراڵی رازی دەبێت بۆ یەکلاکلادنەوەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە، تۆمار کراون.

 

ئەندامەکەی هاوپەیمانیی فەتح، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە لەوەی، کێشەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ رەوتی سەدر، قابیلی چارەسەرن ‌و هەوڵی چارەسەرکردنیشیان دەدەن.

 

رۆژی نۆی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق، یەکەم دانیشتنی خولی نوێی گرێدا ‌و تێیدا، دوای بایکۆتی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی ‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێررا.


134 جار خوێندراوەتەوە