رێبەری رەوتی
سەدر جەخت دەکاتەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی
زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگاش بەروی هەندێک لایەندا کرایەوە کە نیەتمان بەرامبەریان
باشە.
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
موقتەدا سەدر،
رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا دەڵێت: رێگە بە هیچ کەسێک نادەن هەڕەشە لە
هاوبەشەکانیان بکەن یاخود ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک بدەن، حکومەتی داهاتو حکومەتی یاسا
دەبێت و رێگە بە یاساشکێنی و کاری نایاسایی نادرێت.
سەدر دوپاتی
کردەوە کە ئەوان ناگەڕێنەوە بۆ سەڕی تائیفی و توندوتیژی و دەبێت یاسا فەرمانڕەوا
بێت.
راشیگەیاند؛ کە
بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.
243 جار خوێندراوەتەوە